مۆسکۆ: هیچ پێشکەوتنێک لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشقدا نییە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، هیچ پێشکەوتنێک لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرەدا نییە.
ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی رووسیا دوای دانوستانەکان لەگەڵ ئەحمەد ئەبوغەیس، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی هات، کە تیایدا باسیان لە بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، لەنێویاندا ململانێی بەردەوامی نێوان حەماس و ئیسرائیل.
ئەبوغەیس ئاماژەی بەوەشکرد، رووسیا پێشکەوتنێکی کەمی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و تورکیادا بەدەستهێناوە، ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی لەسەر بنەمای پێویستی پاڵپشتیکردنی کۆمکاری عەرەبی دامەزراوە.
سەرۆکی دیپلۆماتکارەکەی ڕووسیا گوتی، دەستپێشخەرییەکانی ئەم دواییە لە ناوچەکەدا بووە هۆی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و وڵاتانی عەرەبی، سعودیە و ئێران.
گوتارەکەی لاڤرۆڤ هاوکاتە لەگەڵ هەڵکشانێکی گەورە لە باکووری رۆژئاوای وڵات لە نێوان هێزەکانی حکومەت و ئەو گروپانەی کە دیمەشق بە “تیرۆریست” ناویان دەبات، کە بەشدار بوون لە بۆردومانکردنی کۆلێژی سەربازی لە حومس لە پێنجشەممەی رابردوودا.
بەپێی راگەینراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لەسەر داوای کۆمکاری عەرەبی، لاڤرۆڤ باسی لە دۆخی ئێستای ئۆکرانیا و هەڵوێستی فیدراسیۆنی رووسیا کردووە، سەبارەت بە بانگەوازە جیاوازەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.