جەنگی تورکیا بۆ سەر ژێرخانی ئابووری رۆژئاڤا..  بۆردوومانکردنی 172 پێگە

قامشلۆ – نۆرس پرێس

کۆی گشتی ئەو شوێنانەی کە هێزەکانی تورکیا بە فڕۆکە و تۆپ لە رۆژئاوای کوردستان کردوویانە ئامانج، لە بەرەبەیانی پێنجشەممەی رابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، گەیشتووەتە 172 پێگە.

لە هەفتەی رابردووەوە، تورکیا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دێریک، قامیشلۆ، حەسەکە، کۆبانێ و گوندەواری حەڵەب، دەستپێکردووە و دامەزراوەکانی غاز، ئاو، کارەبا و نەوتی کردۆتە ئامانج.

بەپێی ئەو داتانەی بەشی بەدواداچوون و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس تۆماریکردووە، ناوچە بەئامانجکراوەکان بەسەر 26 شوێنی ژێرخانی ئابووری، 107 شوێنی نیشتەجێبوون، 11 ناوەندی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤا، 17 شوێنی هێزەکانی حکومەت، 6 زەوی کشتوکاڵی، 3 کارگەی پیشەسازی، قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەکدا دابەشکراون.

شەوی رابردوو تورکیا زنجیرەیەک هێرشی توندی کردە سەر کێڵگە نەوتییەکانی گوندەواری رۆژهەڵاتی قامشلۆ، هەروەها ناوەندێکی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤای لە ناوچەی کۆچەرات لە گوندەواری دێریک کردەئامانج، لە ئەنجامدا چەند ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش شەهید بوون و برینداربوونی چەند ئەندامێکی دیکەسی لێکەوتەوە، بەبێ ئەوەی کە ئاسایشی رۆژئاڤا دواتر ژمارەکان رادەگەێنێت.

ئەو 172 شوێنە بە 237 هێرش کراونەتە ئامانج، لەوانە 157 هێرش بە تۆپ و چەکی قورس، 24 هێرش بە فڕۆکەی سەربازی، 56 هێرش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

ژمارەی قوربانییەکان گەیشتە 29 کەس کە 18یان شەهید بوون، لە نێویاندا 11 کەسیان هاوڵاتی سڤیلن و ژنێکیان تێدایە، 12 کەسیش بریندار بوون کە 10یان سڤیلن و منداڵێکیان تێدایە، هەروەها سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەکان لەنێو ریزەکاندا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا کە دوێنێ کرانە ئامانج، هێشتا نادیارە و بە دەیان کەس مەزەندە دەکرێت.

ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەکە بەسەر ئەم شاران و گوندەوارانەدا دابەشکراوە: 2 شوێن لە قامیشلۆ، 32 لە حەسەکە، 37 لە گوندەواری باکووری حەڵەب، 13 لە دێریک، 31 لە عەین عیسا، 19 لە کۆبانێ، 7 لە مەنبیج و 4 لە گوندەواری  باکووری رەققە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسیر محەمەد