بەڕێوبەریی خۆسەریی پرۆسەی چاکسازی منداڵانی “داعش”ی راگرت

رەققە – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، نووسینگەی داد و کاروباری چاکسازی لە بەڕێوبەریی خۆسەریی، راگرتنی پرۆسەی چاکسازی بۆ منداڵانی “ماڵباتەکانی داعش”، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە، کە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی رۆژئاوای کوردستانی کردە ئامانج، راگەیاند.

لە پێنجشەممەی رابردووەوە، تورکیا دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی ئابووری رۆژئاوای کوردستانی کردوەتە ئامانج، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەک دامەزراوەی خزمەتگوزاری و بیرە نەوتییەکان لە خزمەتگوزاری دەربچن.

لە راگەێنراوێکد، فەرمانگەی داد و کاروباری چاکسازی لە ناوەندەکانی “هۆری و ئورکێش” کە تایبەتمەندن بە چاکسازی منداڵانی “داعش”، کارەکانی تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە راگرت، ئەمەش بە مەبەستی سەلامەتی ئەو پسپۆڕانەی کە لەو بوارەدا کاردەکەن.

لە راگەینراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە “بۆردومانەکان کاردانەوەی راستەقینەیان هەیە و دەرفەت دەدەن بە ئەندامانی داعش بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ناوەندەکانی چاکسازی”.

پێنجشەممەی رابردوو، سکرتێری رۆژنامەوانی پنتاگۆن، جەنەڕاڵ پات رایدەر رایگەیاند، کە ئەوان نیگەرانن لە کاریگەرییەکانی هەڵکشانی سەربازی لەسەر ناوچەکە و خەڵکی سڤیل و تواناکانیان تەرکیزکردنیان لە ئەرکی روبەڕووبوونەوەی داعشدا.

روونیشیکردەوە، ئەوان سەرنجیان لەسەر رووبەڕووبوونەوەی داعش دەمێنێتەوە و پابەند دەبن بە کارکردن بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و کارکردن و هاوبەشیکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان