بەهۆی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر عێن عیسا، ژنێک گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەی بریندار بوو

عێن عیسا – نۆرس پرێس

هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سوریای سەر بە ئەنقەرە گوندەواری شارۆچکەی عێن عیسایان لە باکووری شاری ڕەقە بۆردومانکرد، و لە ئەنجامدا ژنێک گیانی لەدەستدا، هاوسەرەکەشی برینداربوو.

لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە، هێزەکانی تورکیا هێرشێكی چڕی ئاسمانییان كردۆته‌ سه‌ر ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتیەکان له‌ رۆژئاوای كوردستان.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شارۆچکەی عێن عیسا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “عائیشە خەلیل بەکاری” تەمەن (65 ساڵ) بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە گیانی لەدەستداوە، و “محەمەد خەلەف ئەلعەلی” هاوسەری برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “العلی” برینەکەی سووک بووە و لە نەخۆشخانەی شارۆچکەی عێن عیسا چارەسەر بۆکرا.

ناوچەکانی رۆژئاوا لە دێرکەوە تا مەنبج بەچری لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بۆردومان دەکرێت، و ژێرخانی خزمەتگوزارییە گشتیەکانی

شاری قامشلۆش ئامانجی یەکەمی درۆنەکانی تورکیان.

بەوتەی سەرچاوەیەک لە ناوچەکە، گوندەکانی “حوریە، ئەحمەدییە، کۆبەرلک و پیر کنۆ”ی گوندەواری ڕۆژئاوای گرێ سپی کرانە ئامانج.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس راشیگەیاند، بۆردومانەکە هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵکو ژیانی مادی زۆری هەبووە.

ئامادەکردن و داڕشتەوەی: ئەحمەد عوسمان