هێزه‌كانی سوریای دیموكرات کوژرانی ژماره‌یه‌ك سەربازی تورکیایان لە گونده‌واری حەسەکە و ڕەقە راگه‌یاند
حەسەکە – نۆرس پرێس
درەنگانی شەوی هەینی، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایانگه‌یاند کە “ژمارەیەک سەربازی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنه تایبەتەکاندا دژی بنکه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له گونده‌واری حه‌سه‌كه و ره‌قه کوژران”.
پێش ئه‌وه‌ش له هه‌مان رۆژدا، هێزەکانی “هه‌سه‌ده” ڕایگەیاند بوو کە دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە دژی بنکەکانی تورکیا ئەنجامداوە و لە ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا پێنج سەربازی تورکیا لە باکووری تەل تەمرب گونده‌واری حەسەکە کوژراون.
لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە، هێزەکانی تورکیا هێرشێكی چڕی ئاسمانییان كردۆته سه‌ر ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتیەکان له رۆژئاوای كوردستان.
هێزه‌كانی “هه‌سه‌ده” لە بەیاننامەکەیدا رایانگه‌یاند، “ئۆپەراسیۆنی تایبەتیان له دژی هێزه‌كانی توركیا له باشووری سه‌رێ كانیێ و باکور و ڕۆژئاوای عێن عیسا ئەنجامداوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، كه چه‌ندین كوژراو و بریندار له ڕیزه‌كانی سوپای تورکیا هه‌بوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دواتر وردەکاری زیاتر به‌ڵاو ده‌كاته‌وه.