قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ هەینی ئانتنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ، جەختی لەسەر پێویستی “هەماهەنگی و جیاکردنەوە” كرد لە ئۆپەراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی تورکیا لە رۆژئاوای كوردستان.
ئەو قسانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگه‌یندرا، كه هاوكات بوو له‌گه‌ل بۆردومانی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
بلینکن لە لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێکس به‌ڵاویكرده‌وه: كه لەگەڵ هاکان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا قسەی کردووە، و باسیان لە هەماهەنگی و هەڵوەشاندنەوەی چالاکییەکان کردووە لە پێناو “ئامانجی هاوبەش و شکستپێهێنانی هەڕەشە تیرۆریستییەکان”.
لای خۆیەوە، ماسیۆ میلەر، وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌مریكا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەردوو وەزیر جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکا و تورکیا ئامانجێکی هاوبەشیان هەیە بۆ شکستپێهێنانی هەڕەشە تیرۆریستییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد: “گرنگ نییە هەڕەشەکان لە کوێ بن – لە سوریا یاخود عێراق، یان هەر شوێنێکی تر – ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی ئەمریکا و تورکیا و هاوپەیمانەکانمان دروست ده‌كات”
بەیاننامەکەی ئەمریکا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە “هەماهەنگی و جیاکردنەوەی چالاکییەکان پێویسته” بەبێ ئەوەی مانای ئەو شتە ڕوون بکاتەوە.