بۆردومانەکەی تورکیا.. دامەزراوەی غاز و کارەباییان لە سوەیدیە لەکارخست
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، دامەزراوەی غاز و کارەبای سوەیدیەی گوندەواری دێرکی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی بۆردومان کردنی لەلایەن تورکیاوە لەکار کەوت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی تورکیا چەندین جار دامەزراوەی بەرهەمهێنانی کارەبای سوەیدیەیان، بۆردومان کرد.
عەگید عەبدولمەجید، کارگێڕ لە وێستگەی غازی سوەیدیە، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “کاتژمێر 11ی بەیانی بۆردومان بۆ سەر دامەزراوەی سوەیدیە دەستیپێکرد، لەسەرەتادا ئەو تۆرباینەکانی غاز کە کارەبا بەرهەمدەهێنێت بۆ شارەکانی حەسەکە و قامشلۆ و دربێ سپی، کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا سێ لە تۆرباینانە وەستان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر تۆرباینەکانی کۆمپانیاکە کە کارەبا بۆ بیرە نەوتەکان و شارەکانی دربێ سپی تا دێریک دابین دەکەن، کرانە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بەئامانجگرتنی تۆرباینەکان و وێستگەی کارەبا، وێستگەی بەرهەمهێنانی غاز ماڵان و غازی پاکیان کردە ئامانج کە تۆرباینەکانی بازنەی ساردکەرەوە بوو بۆ تاوەرەکان، کە سووڕێکی سەرەکییە لە وێستگەی غازدا کە بەبێ ئەو وێستگەکە کارگەکە کار، و ئێستادا کارگەکە تەواوی وەستاوە.
ڕوونیشی کردەوە کە بۆردومانی تورکیا 6 شوێنی نەوت و گاز و کارەبایان لە دەوروبەری سوەیدیە کردە ئامانج و ئەوەش بەتەواوی ئەو وێستگەیەی لە خزمەتگوزاری غاز و کارەبا راگرت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیانەکان تا ئێستا، تێچووی نۆژەنکردنەوەی ئەو وێستگەیە نزیکەی یەک ملیار دۆلار دەوێت.
لەهەمان چوارچێوەدا، ساڵح ئیدریس،بەڕێوەبەری کۆمپانیای کارەبای حەسەکە، بۆ ئاژانسی سانا ڕایگەیاند، “دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر وێستگەکە زیانێکی کەورەی پێگەیاند،”، ئاماژەی بەوەشکرد دامەزراوەی بەرهەمهێنانی کارەبای سوەیدیە تەنها سەرچاوەی بەرهەمهێنانی کارەبایە بۆ ئەو ناوچەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئەو بڕە کەمەی کارەبای کە لەڕێگەی هێڵی کارەبای 230 ک ڤ دێت لە تەبقەوە بۆ حەسەکە، پشتی پێدەبەسترێت بۆ خزمەتگوزاری (ئاو و نەخۆشخانە و نانەوەخانە و پەیوەندیکردن)، بۆ بەردەوامیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.