فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکەن
هەولێر – نۆرس پرێس
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چیاکانی سەر بە ناوچەی دێرەلوکیان لە سنووری ئامێدی سەر بە پاریزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کرد.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە ناوچەکەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، نزیک بە کاتژمێر یازدەی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا، چیاکانی سەر بە ناوچەی دێرەلوکیان لە سنووری ئامێدی سەر بە پاریزگای دهۆک لە باشووری کوردستان بۆردوومان کردووە.
سەرچاوەکە هیچ زانیارییەکی درووستی لە سەر زیانەکانی ئەو بۆردوومانە لە بەردەستدا نەبوو.
ئەم بۆردوومانەش هاوکاتە لەگەڵ هێرش و پێشهاتە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر ژێرخان و هاوڵاتیانی سڤیل لە رۆژئاوای کوردستان، لە دواین ئاماری بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێسدا هاتووە، کە تەنها لە ماوەی دوێنێدا، درۆنەکانی تورکیا 52 پێگەیان لە رۆژئاڤا کردووەتە ئامانج و نزیکەی 20 قوربانیش کەوتوونەتەوە، کە زۆربەیان هاوڵاتیانی سڤیلن.