شەهید بوونی هاوڵاتییەکی سڤیل بەهۆی بۆردوومانی بیرەنەوتەکانی قامشلۆوە لە لایەن تورکیاوە

ترپەسپی – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بیرە نەوتەکانیان لە دەروازەی ناحیەی ترپەسپی لە گوندەواری قامشلۆ بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە هاووڵاتییەکی سڤیل شەهید بوو.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ، درۆنێکی تورکیا کێڵگەی نەوتی ئۆدە و بیرە نەوتییەکانی دیکەی لە گوندی تل خاتوون لە گوندەواری ترپەسپی لە رۆژهەڵاتی شاری قامشلۆ کردە ئامانج.

لە بەرەبەیانی دوێنێوە تورکیا بۆردومانی زۆر پێگەی لە رۆژئاوای کوردستان کردووە، لەوانە ژێرخانی ئابووری و شوێنی نیشتەجێبوون، ژمارەی قوربانیان گەیشتووەتە 13 کەس، لەو ژمارەیەش 8 کەس شەهید بوون و 5 کەسیش برینداربوون، بەپێی بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردن لە نۆرس پرێس .

پەیامنێری نۆرس پرێس رایگەیاند، “فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بیرە نەوتەکانیان لە دەروازەی ترپەسپی بۆردومان کردووە و بەهۆی پارچەی بۆردوومانەکەوە کەسێک شەهید بووە”.

ئامادەکردنی: قەیس ئەلعەبدوڵڵا – داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی