بۆردومانی دوولایەنەی حکومەت و ئۆپۆزسیۆن لە حەڵەب و ئیدلیب

ئیدلیب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، هەینی، لە ناوچەکانی ئاگربەست لە گوندەواری ئیدلب و حەلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، تۆپبارانی دوولایەنەی نێوان گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە میحوەر جۆراوجۆرەکان، درێژەیان هەبوو.

سەرچاوە سەربازییەکانی ئۆپۆزسیۆن بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، هێزەکانی حکومەت بە تۆپی قورس پێگەکانی ئۆپۆزسیۆنیان لە میحوەرەکانی ئەلفەتیرە، کفرعوید، سفوهن، کەنەسفەرە، و چواردەوری ئەلبارە و ئەلڕوەیحە لە چیای زاویە، لە باشوور ئیدلب، کردووەتە ئامانج.

سه رچاوه كان ئاماژه یان به وەشكردووه ، بۆردومانەكە گوند و شارۆچكەكانی تەقاد، كفرتعال، عاجل، مكلابیس، كفرعمە و شێخ سلێمان لە گوندەواری رۆژئاوای حەلەب، لە پێگەی هێزەكانی حكوومەتی فەوج 46 لە هەمان ناوچە كراوەتە ئامانج.

هاوکات سەرچاوە سەربازییەکان لە بەرەی “جەبهەی وەتەنی” بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی “فەتحولموبین” بە تۆپ و مووشەکی قورس، پێگەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریایان لە شارۆچکەی میزناز لە رۆژئاوای حەلەب، و گوندی ئەلمەلەجە لە باشووری ئیدلب، کردووەتە ئامانج.

ماوەی نزیكەی مانگێكە ناوچەكانی ئاگربەست لە باكووری رۆژئاوای سووریا شاهیدی پەرەسەندنی سەربازی و ئاڵوگۆڕی چڕی تۆپبارانی نێوان هێزەكانی حكوومەتی سووریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن بوون لە میحوەرە جۆربەجۆرەكان بەتایبەت باشووری ئیدلب و رۆژئاوای حەلەب.