ئاوارەکانی سەرێ کانیێ لە کامپەکانی حەسەکە داوای گێڕانەوەی سەلامەت دەکەن بۆ شارەکەیان
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەزاران ئاوارەی شاری سەرێ کانیێ و گوندەوارەکەی، لە کامپەکانی (سەرێ کانیێ – واشۆکانی) لە گوندەواری حەسەکە، خۆپیشاندانێکیان رێکخست، تیایدا داوای گەڕانەوەی سەلامەتیان بۆ شارەکەیان و شارەدێ و گوندەکانیان کرد، کە لە دوای لەشکرکێشی تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی هەڵسوڕاویان داگیریان کرد، دانیشتوانەکانیان ئاوارە بوون.
دەیان هەزار ئاوارەی شاری سەرێ کانیێ و گوندەوارەکەی، دوای ئەوەی تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی دڵسۆزیان کۆنترۆڵی شارەکەیان کرد، لە کامپەکانی پەنابەران دەژین کە لەلایەن بەڕێوبەریی خۆسەرەوە لە شاری حەسەکە و گوندەوارەکەی، لە کۆتایی ساڵی 2019 دا بونیاتنران.
خۆپیشاندەران داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە هێز و میلیشیا دڵسۆزەکانی تورکیا لە شاری سەرێ کانیێ دەربکەن و دانیشتووانی رەسەنی بگەڕێننەوە ناو ماڵ و حاڵیان.
هەروەها خۆپیشاندەران دروشمی سەرکۆنەکردنی بەردەوامی “داگیرکاری تورکیا”یان بۆ سەر شاری سەرێ کانیێ بەرزکردەوە، جگە لە وێنە و دروشمی شارەکە و داوای گەڕانەوەی سەلامەتیان بۆ شارەکەیان.
بەشێک لە خۆپیشاندەران لەڕێگەی چاوپێکەوتنە ڤیدیۆییەکانەوە کە لەگەڵیان ئەنجامدراون، بۆ نۆرس پرێس قسەیان کردووە، داواکاری بنەڕەتییان “گەڕانەوەیانە بۆ شار و گوندەکانیان و رەتکردنەوەی داگیرکاریی تورکیا بە هەموو شێوەیەک”.