بۆمەلەرزەیەک لە تورکیا روویدا و لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان و سوریا هەستیپێکرا

ئیدلیب – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری رێختەر لە ویلایەتی هاتای تورکیا روویدا، هاوکات دانیشتووانی بەشە داگیرکراوەکەی رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژئاوای سووریا هەستیان بەو بوومەلەرزەیە کرد.

مانگی شوباتی ساڵی رابردوو بوومەلەرزەیەک هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا و باکوور و رۆژئاوای کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە سەدان کەس گیانیانلەدەستدا و رووخانی باڵەخانەکان و تێکدانی بەربڵاوی ژێرخانی هەردوو وڵاتی بەدوای خۆیدا هێنا.

بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا رایگەیاند، کاتژمێر 10:58 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە لە پارێزگای هاتای، کە ناوەندی بوومەلەرزەکەی لە ناوچەی سامانداغ بووە و بە قوڵایی 10 کم، روویداوە.

ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی لە سوریا رایگەیاند، لە دوێنێ سێشەممەوە تا کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سێ لەرزینی لاوازیان تۆمارکردووە.

دانیشتوانی ئیدلب، شارەکانی دانا، کفرتەخاریم، سەرمەدە و گوندەوارەکەی و هەرێمی عەفرین، هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە، بەپێی ئەوەی دانیشتووان بە پەیامنێری نۆرس پرێسیان راگەیاندووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: مالین محەمەد