تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شاری حەسەکە

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پردی بەیرووتی لە گەڕەکی گوێران لە شاری حەسەکە تەقیەوە.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە حەسەکەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئۆتۆمبێلێکی جۆری (جیپ-ڤێرا کروز) لە نزیک پردی بەیرووتی لە گەڕەکی گوێران، لە باشووری شاری حەسەکە تەقیوەتەوە”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بە هۆی تەقینەوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گەل لە ناوەندی حەسەکە، کەسێکی دیکەش تا ئێستا چارەنووسی نەزانراوە.

تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا)ەوە سەبارەت بەو رووداوە نەدراوە، بەوپێیەی گەمارۆیەکی ئەمنییان لە دەوروبەری شوێنی تەقینەوەکەدا سەپاندووە بۆ دیاریکردنی بارودۆخی تەقینەوەکە و بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی