پاش رووداوەکەی “حەمدانییە”.. حکومەتی سوریا بیر لە بڕیاری توندکردنەوەی رێوشوێنەکانی سەلامەتی هۆڵی بۆنەکان دەکاتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەک لە پارێزگاری حەڵەبەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، پارێزگاری حەڵەب بڕیارێکی دەرکردووە، کە تیایدا جەخت لەسەر رێوشوێنەکانی دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت لەناو هۆڵی بۆنە گشتییەکاندا دەکاتەوە، ئەمەش دوای “کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە” لە عێراق.

لە کۆتایی مانگی رابردوودا، لە کاتی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە پارێزگای نەینەوا، ئاگرێک کە هۆڵێکی بۆنە و ئاهەنگەکانی خواردەوە، لە قوزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، 133 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە گوتی، تا ئێستا رێنماییەکە بڵاونەکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، لە رێنماییەکانی بڕیارەکەدا توندکردنەوەی رێوشوێنی سەلامەتی دیاریکراوە لە هۆڵی بۆنەکاندا، لەژێر سزای لێپرسینەوەدا خراوەتەڕوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو دامەزراو و هۆڵانە دەگرێتەوە کە بۆنە کۆمەڵایەتییەکانیان تێدا بەڕێوەدەبرێت، لە هۆڵەکانی هاوسەرگیری و پرسە و شانۆی گشتی و تەنانەت دامەزراوە گەشتیاری و سینەماییەکانیشەوە.

لە بڕیارەکەدا سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگا و گوندەوارەکەی راسپێردراون کە پشکنینی فیزیکی بۆ سەرجەم دامەزراوە و هۆڵەکانی مۆڵەتپێدراو و بێ مۆڵەت بکەن، کە چاوەڕێی دەرکردنی مۆڵەتەکە دەکەن و رێوشوێنی خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوە بگرنەبەر.

بە گوێرەی سەرچاوەکە بڕیارەکە بریتییە لە هەبوونی سیستمی پاراستن و دوورکەوتنەوە لە ئاگرکەوتنەوە و رێگریکردن لە بەکارهێنانی کەرەستەی سووتێنەر لەناو هۆڵەکاندا، هەروەها دابینکردنی زیاتر لە دەروازەیەکی دەرچوون بۆ هۆڵەکە لەناو سیستەمی سەلامەتی گشتیدا.

هەردوو حکومەتی دیمەشق و بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان سەرەخۆشی خۆیان بۆ قوربانیانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانیە راگەیاند، هەروەها نوێنەرایەتیەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی و رۆژئاوایش هاوخەمی خۆیان دەربڕی.

ئامادەکردنی: ئەردۆ جاوید – داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی