کوژرانی کەسێک لە دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، لە شارۆچکەی ئەبو حەمام لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، رۆژهەڵاتی سوریا، کەسێک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

بەهەمانشێوە دوو رۆژ لەمەوبەریش لە شارۆچکەی حەوایج لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، کارمەندێکی بەڕێوبەریی خۆسەریی گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو، کە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەیان لێکرا.

“ئەیمەن ئەلحەمود”، دانیشتووی شارۆچکەی ئەبوحەمام، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلەوە بە فیشەک (جەمال ئەلعید، تەمەن 37 ساڵ)یان کردووەتە ئامانج، لەنزیک رێگای کۆمپانیای کشتوکاڵی، لە ئەبوحەمام، رۆژهەڵاتی دێرەزوور.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجگرتنەکە بووەتە هۆی کوژرانی دەستبەجێی ” ئەلعید”، لەکاتێکدا ئەو دوو هێرشبەرە بە پشتبەستن بە شایەتحاڵەکان بەنێو ماڵی هاوڵاتیانی سڤیلی شارۆچکەکەدا هەڵاتوون.

ئامادەکردنی: ماهیر مستەفا – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان