گروپە چەکدارەکانی سوریای سەر بە تورکیا بەدۆلار سەرانە لە جوتیارانی عەفرین وەردەگرن
عەفرین – نۆرس پرێس
سەرچاوە خۆجێییەکان لە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان ، رایانگەیاند، گروپە چەکداەرکانی سولتان سلێمان شا “ئەلعەمشات”ی سەر بە تورکیا، بە دۆلار سەرانە لە چوتیارانی کوردی عەفرین وەردەگرن.
مانگی ئابی رابردوو، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەشێک لە سەرکردەکانی ئەلعەمشات و حەمزات سزادا بەهۆی پێشێلکارییەکانیان لەدژی هاوڵاتییانی کورد لە عەفرین.
بەپێی وتەی دانیشتوانی ناوچەکە بۆ نۆرس پرێس، گۆوپە چەکدارەکان لە گوندەکاندا دەگەڕێن تا سەرانە لە چوتیاران وەرگرن،
ئەوەشیان خستەڕوو، ئەمساڵ عەمشات بۆ هەر دارێکی زەیتون سێ دۆلاری ئەمریکی سەرانە وەردەگرن ، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو نیوەی ئەو بڕە پارەیە بووە،
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە 20ی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو بڵاویکردەوە کە فرقەی سوڵتان سلێمان شا “عەمشات” لە سەرەتای ئەم مانگەدا لەگەڵ خەڵکی ناحیەی شێخ حەدید- شییە کۆبووەتنەوە، و ئاگاداری کردۆتنەوە کە لە داهاتوودا بۆ هەردارێکی زەیتون 9 دۆلاری ئەمریکی وەردەگرن.