مەسرور بارزانی و جینین پلاسخارت چەند تەوەرێکیان تاوتوێ کرد

هەولێر – نۆرس پرێس

دوینی شەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، کردووە.

بە گوێرەی راگەێنراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران”.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، “بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 25-02-2024، کرایەوە”.

بە گوێرەی راگەێنراوەکە، دواتر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

لە کاتێکی دواتردا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) وێنەیەکی خۆی و جێنین پلاسخارتی بڵاوکردەوە، بڵاوکردەوە و دەڵێ: “نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هەمیشە رۆڵێکی گرنگی لە دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنی باوەڕپێکراو و شەفاف هەبووە.”

هەر لەو پۆستەدا، کە لە روپەری تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، “ئەمڕۆ تاوتوێی چۆنییەتی یارمەتیدانی نێردەکەمان کرد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان لە 25ـی شوباتی ساڵی داهاتوودا.. قسەشمان لەبارەی پێشڤەچوونەکانی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.”