لەنێویاندا هاوڵاتی عێراقی هەیە.. تورکیا 80 کەس دیپۆرت دەکاتەوە بۆ باکووری سوریا
رەقە-نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، دەسەڵاتدارانی تورکیا 80 کەسیان لە دەروازەی سنووری گرێ سپی لە باکووری شاری رەقە، کە گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیک لە تورکیا کۆنترۆڵی دەکەن، 80 کەسیان بۆ باکووری سووریا دیپۆرتکردەوە.
کارگێرێکی دەروازەی گرێ سپی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دوێنێ دەسەڵاتدارانی تورکیا 80 کەسی سوورییان بە زۆرەملێ دیپۆرتکردەوە کە سێ کەسیان عێراقی بوون بۆ گوندەوارەکانی رەققە کە نزیکەی 11یان ژن بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا بەردەوامە لە دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرە سووریانەی کە لەسەر خاکەکەی نیشتەجێن بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە باکور و باکوری رۆژئاوای سوریا، ئەمەش لە هەڵمەتێکدا کە گەورەترین هەڵمەتە لە جۆری خۆیدا دژی پەنابەران لە نێوان پەرەسەندنی رەگەزپەرستی بەرامبەر پەنابەران.
پێنجشەممەی رابردوو دەسەڵاتدارانی تورکیا 800 پەنابەری سورییان بە زۆرەملێ دیپۆرت کردەوە کە ژن و منداڵیشیان تێدابوو، لە رێگەی دەروازەکانی باب ئەلسەلامە، تەل ئەبیاد و باب ئەلهەوا لە باکووری سوریا.
لە سەرەتای مانگی تەمموزی رابردووەوە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەڵمەتێکیان لە دژی پەنابەرە سوورییەکانی نیشتەجێی سەر خاکی تورکیا دەستپێکرد، بەتایبەت شاری ئەستەنبوڵ، کە بە گوتەی چالاکوانان، لە سەرەتای ئەو مانگەوە زیاتر لە هەشت هەزار کەسیان دیپۆرت کردووەتەوە.