هیومان رایتس وۆچ: سوریا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان پارێزراو نییە

قامشلۆ-نۆرس پرێس

هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند کە سوریا هێشتا سەلامەت نییە بۆ گەرانەوەی ئاوارەکان، ئەمەش لە وەڵامی داواکارییەکەی ئەم دواییەی قوبرس لە یەکێتی ئەوروپا بۆ دووبارە هەڵسەنگاندنی سوریا وەک وڵاتێکی سەلامەت.

لە 15ی ئەیلول، وەزیری ناوخۆی قوبرس، کۆنستنتینۆس ئیوانو، ئاگاداری خۆی دەربری کە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ناتوانن لە ئێستادا پەناخوازان بگەرێننەوە بۆ سوریا، هەروەها رایگەیاند، دەبێت دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سوریا بکرێتەوە بۆ ئەوەی پەناخوازان دیپۆرتبکرێنەوە یان بگەرێنرێنەوە بۆ سوریا.

بەڵام بەگوێرەی راپۆرتێکی هیومان رایتس وۆچ، بەڵگەی لەسەرە کە دەزگا ئەمنییەکانی سوریا “دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە، رفاندن، ئەشکەنجەدان و کوشتنی ئەو پەنابەرانەیان ئەنجامداوە کە لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2021 گەراونەتەوە بۆ سوریا”.

هیومان رایتس وۆچ بۆی دەرکەوتووە کە “ئەوانەی گەراونەتەوە لە مانگی تەمموزدا ئەشکەنجە دراون، لەکاتێکدا لەژێر دەستی هەواڵگری سەربازی سوریادا بوون، و وەرگیراون بۆ خزمەتکردن لە هێزە یەدەگی سەربازییەکانی سوریادا.”

قوبرس رێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ خێراکردنی مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکانی پەنابەری و کەمکردنەوەی پاڵپشتی دارایی بۆ پەناخوازان و دەستپێکردنی دروستکردنی ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی کۆچبەران.

کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتی دەکاتەوە کە بارودۆخی سوریا رێگری دەکات لە پشتیوانیکردن یان ئاسانکاری بۆ گەرانەوەی ئاوارەکان.

بەپێی راپۆرتەکە، دەزگای پەنابەری یەکێتی ئەوروپا هەشت پارێزگاری وەک شایەتحاڵی ئاستێکی نائاسایی بەرز یان بەرزی توندوتیژی بێ جیاوازی پۆلێن دەکات.

رێکخراوی مافی مرۆڤ دەڵێت، ئەو حکومەتانەی کە بەدوای گڵۆپی سەوزدا دەگەرێن بۆ دیپۆرتکردنەوەی سورییەکان “ئەگەر بە تەواوی و دادپەروەرانە لە هەرەشەکانی توندوتیژی گشتی و نائەمنی لە زۆربەی ناوچەکانی سوریادا نەکۆڵنەوە، پابەندبوونەکانیان بەرامبەر بە دووبارە ئاوەدانکردنەوە پێشێل دەکەن.”