بۆ بەدواداچوونی رووداوەکەی حەمدانییە.. سوودانی گەشتە پارێزگای نەینەوا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیران گه‌یشته پاریزگای نەینەوە بە مەبەستی به‌دواداچون بۆ روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانییه له نزیكه‌وه، كه شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو روویدا و زیاتر لە سەد كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
لە راگەینراوەکەدا ئاماژه به‌وه‌شكراوە، کە سودانی كه‌سوكاری قوربانیانی روداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه به‌سه‌رده‌كاته‌وه و پشتیوانی خۆیان بۆ دوپاتده‌كاته‌وه.
رۆژی سێشەممەی پێشوو، لە ئاهەنگگێڕانێکی هاوسەرگیریدا لە یەکێک لە هۆڵەکانی قەزای حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا، لەپڕ “پریشکی یاریی ئاگرین” هەموو شتێکی تێکدا و شایی بوو بە شین، هۆڵی ئاهەنگگێڕان گڕیگرت، زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند هێندەی ئەو ژمارەیەش بریندار بوون.
وابڕیارە ئەمڕۆ لە قەزای حەمدانیە، تەرمی 48 قوربانی دیکە، کە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هۆڵی ئاهەنگەکان لە درەنگانی شەوی 26ـی ئەیلوول گیانیان لەدەستدا، بە خاک بسپێردرێن.