کە خانمان بەراورد بە پیاوان لەکاتی وەستانی دڵ کەمتر بوژانەوەی دڵیان بۆ ئەنجامدەدرێت.

هەولێر-نۆرس پرێس

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە خەڵکی کەمتر فریاگوزاری سەرەتایی بۆ خانمان ئەنجام دەدەن لەشوێنە گشتییەکاندا.

 توێژینەوەکە، کە بۆ کۆنفرانسێکی پزیشکی ئامادەکراوە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەبچێت، دەریدەخات کە خانمان بەراورد بە پیاوان لەکاتی وەستانی دڵ کەمتر بوژانەوەی دڵیان بۆ ئەنجامدەدرێت.

 بۆ ئەو مەبەستەش تیمێکی پزیشکیی کەنەدایی هەوڵیاندا بزانن چۆن لەلایەن خەڵکییەوە ئەم فریاگوزارییە سەرەتاییە پێشکەش بە خانمان و پیاوان دەکرێت لەکاتی وەستانی دڵ لە شوێنە گشتییەکاندا.

 تیمەکە بۆ ئەم توێژینەوەیە پێداچوونەوەیان بە نزیکەی 40 هەزار داتا کردووە کە لەسەر وەستانی دڵ لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان لە ماوەی ساڵانی 2005 بۆ 2015 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و وڵاتی کەنەدا تۆمارکرابوون، دواتر گەشتن بەو ئەنجامەی کە بەگشتی لە 54% ی ئەو کەسانەی کە توشی وەستانی دڵ بوون لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکانی تردا بوژانەوەی دڵیان بۆ ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی یەکێک لە تیۆرییەکانی توێژینەوەکە، هۆکاری ئەم جیاوازییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خەڵکی نائاسوودەن بەوەی لە شوێنێکی گشتیدا دەست لە جەستەی خانمێک بدەن بەبێ مۆڵەت وەرگرتن بەتایبەت بۆ خانمانی گەنج.

بە گوێرەی داتاکانی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی ساڵانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیاتر لە 350 هەزار کەس ڕووبەڕووی ئەم حاڵەتە دەبنەوە.