لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا.. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتییەکانی سوەیدا دەردەبڕێت

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە نێوان جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و رێبەری رۆحی دروزەکان لە پارێزگەی سوەیدایی سوریا، رۆژی چوارشەممە، ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ نارەزایەتییەکانی باشووری سووریا دووپاتیکردوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سوریا، لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەری ئێکس بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە، ئیتان گۆڵدریچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پەیوەندی بە شێخ حیکمەت هیجری، سەرۆکی رۆحی دروزەکان لە سوریا کردووە.

لە بەیاننامەیەکدا هاتووە، ئیتان گۆڵدریچ پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئازادی رادەربرین بۆ سوریاییەکان دەربری، لەنێویاندا نارەزایەتی ئاشتیانە.

لە ناوەراستی مانگی ئەیلولدا، ئەنجامدانی پەیوەندی لە نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و کەسایەتیەکانی پارێزگەی سوەیدا ئەشکرا کرا.

ماوەی زیاتر لە  مانگەکە، هاوڵاتیانی پارێزگەی سوەیدا لە باشوری سوریا کە لە ژێر کۆنترۆلی حکومەتی سوریادایە، خۆپێشاندان و نەرەزایەتی لە دژی حکومەتی دیمەشق و کەمی خزمەتگوزاری و دۆی ئابوری بەرێوەدەچن.