ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی ئەمیری چەکدارە بیانییەکانی “داعش” رادەگەێنێت
هەولێر – نۆرس پرێس
شەوی دوێنێ، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، کە بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی سەر بەو دەزگایە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا ئەمیری چەکدارە بیانییەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یان دەستگیرکردووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، “هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد و چاودێری بەردەوام، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەپارێزگای کەرکوک تیرۆریستی داواکراو (ابو بخارى)یان دەستگیرکرد”.

لە راگەێنراوەکەی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، كه “ئهو كهسهی دهستگیركراوە ئەمیری کەتیبەی چەکدارە بیانیەکانی گروپی تیرۆریستی داعش بووە”.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، “دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان، هەمیشە دەستێکی پۆڵاین دەبین بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانیان، لەپێناو فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ هەرێمەکەمان.”