سوپای ئوردن خستنەخوارەوەی دوو درۆنی بارکراو بە ماددەی هۆشبەر و ئاراستەکراو لە سوریاوە راگەیاند

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، سوپای ئوردن، رایگەیاند کە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پڕ لە ماددەی هۆشبەریان خستۆتە خوارەوە، کە لە خاکی سوریاوە ئاراستە کرابوون.

سوپای ئوردن لە رایگەیاند، “هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرێتی کۆنتڕۆڵی ماددە هۆشبەرەکان و خزمەتگوزارییە ئەمنییە سەربازییەکان، چاودێری هەوڵێکی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان کرد بۆ بەزاندنی سنوور بەشێوەی نایاسایی لە خاکی سووریاوە بۆ ناو خاکی ئوردن”.

لە راگەیەندراوەکەدا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو دوو درۆنەی خراونەتە خوارەوە بڕێک لە کریستاڵیان پێبووە، هەروەها ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

لە چواری ئەم مانگەدا، هێزەکانی ئوردن خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پڕ لە ماددەی هۆشبەریان راگەیاند کە لە خاکی سوریاوە ئاراستە کرابوو.

28ی ئابی رابردووش، دەسەڵاتدارانی ئوردن خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان راگەیاند کە لە خاکی سوریاوە هاتبوو، ئەوەش سێهەمین جار بوو لە ماوەی هەمان مانگدا.

لە چەند مانگی رابردوودا سوپای ئوردن ئۆپەراسیۆنەکانی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سوریا چڕتر کردووەتەوە، بەتایبەتی لە رووی چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردنی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانەوە.

راگەێنراوە سەربازییەکەی ئوردن لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە هێزە چەکدارەکانی ئوردن “بە هێز و ئیرادە”وە بەردەوام دەبن لە مامەڵەکروبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک لە سەر سنوورەکانیان.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی