تورکیا شەش کۆچبەری سوریا لە گرێ سپییەوە رەوانە زیندانەکانی دەکات لە ئورفە
گرێ سپی – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا بە هاوکاری لەگەڵ میلیشیای “جەیش وەتەنی” هەڵسوڕاویانەوە، شەش دەستگیرکراوی سوریایان لە یەکێک لە زیندانەکانی میلیشیاکەوە، لە شاری گرێ سپیەوە گواستەوە بۆ نێو خاکی تورکیا.
کارمەندێک لە “شورتەی عەسکەری”ەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هەواڵگری تورکیا شەش دەستگیرکراویان لە زیندانێکی شاری گرێ سپییەوە گواستووەتەوە، لە رێگەی 3 ئۆتۆمبێلی تورکیاوە، بۆ یەکێک لە زیندانەکانیان لە ویلایەتی ئورفای تورکیا.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دەستگیرکراوەکان چوار هاوڵاتی کورد و دووی تورکمانن، لەنێویاندا گەنجێکی خوار تەمەنی 17 ساڵ هەیە، لە کۆتایی مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا دەستگیرکراون لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ ناو خاکی تورکیا، کە لە گوندەواری رەققەوە هاتوون بە ئامانجی کۆچکردن بۆ وڵاتێکی ئەوروپی.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دەستگیرکراوەکان لەلایەن “شورتەی عەسکەری”ەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە، بە تۆمەتی “تیرۆر” تۆمەتبارکراون.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە، کە هەواڵگری تورکیا پاش گواستنەوەی دەستبەسەرکراوەکاندا بۆ زیندانەکانی خۆی لە خاکی وڵاتەکەی، رەنگە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بیانخاتە زیندانەوە.