تورکیا گوندەکانی گوندەواری حەسەکە بۆردوومان دەکات

تلتەمر – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی تورکیا بە دەیان تۆپی قورس گوندێکی گوندەواری شارۆچکەی تلتەمریان لە باکووری شاری حەسەکە کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە بە دەیان گولـلە تۆپ، گوندی “تل کرەبەیت”یان لە گوندەواری باکوری رۆژئاوای تلتەمر کردۆتە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە “زیانێکی ماددی گەورە”ی بە ماڵ و موڵکی دانیشتوانی گوندەکە گەیاندووە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە مرۆییەکانەوە هەبێت تا ساتەوەختی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە.

ئێوارەی دوێنێش یەکشەممە، هێزەکانی تورکیا بە تۆپ و دۆشکەی قورس هەمان گوند و گوندەکانی تەویلە و تل تەویلیان کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر