دەسەڵاتدارانی تورکیا نزیکەی 450 پەنابەری سوریا دیپۆرت دەکەنەوە
گرێ سپی – ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا 450 پەنابەری سوورییان لە رێگەی دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەواوە لە باکووری سوریا بە زۆر دیپۆرتکردەوە، کە لە نێویاندا ژن و منداڵ هەبوون.
سەرچاوە کارگێڕییەکان لە دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەواوە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، “دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 450 پەنابەری سوری، کە لە نێویاندا ژن و منداڵ هەبوو، لە رێگەی دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەواوە دیپۆرتکردۆتەوە و رادەستی میلیشیا چەکدارەکانی دڵسۆزیان کردوونەتەوە لەو دوو دەروازەیە”.
روونیشیانکردوەتەوە، کە نزیکەی 80 پەنابەر لە لایەنی تورکیاوە رادەستی میلیشیا چەکدارەکان کراون لە دەروازەی گرێ سپی لە باکووری رەققە و بۆ لێپرسینەوە بۆ پەناگەکان گواستراونەتەوە.
هاوکات بەپێی سەرچاوەکان، دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) نزیکەی 370 پەنابەر، کە لە نێوانیاندا ژن و منداڵ هەبوون، لە رێگەی دەروازەی باب ئەلهەواوە رادەستکردووەتەوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەکە دوای ئەوە هات، کە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەموو بەڵگەنامە تایبەتەکانی دیپۆرتکراوەکانیان بردووە و پەنجەمۆریشیان گکردوون بۆ دڵنیابوون لەوەی ناگەڕێنەوە بۆ تورکیا.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی نۆرس پرێس لە ناو ئەو دەروازانەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە ژمارەی دیپۆرتکراوی زۆرەملێی سوریا گەیشتووەتە زیاتر لە 11 هەزار و 500 پەنابەر.