هێزێکی هەواڵگری تورکیا هێرشیکردە سەر گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا
گرێ سپی – نۆرس پرێس
ئەمرۆ یەکشەممە، هێزێکی هەواڵگری تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپی “پۆلیسی سەربازی”ی نزیکی تورکیا، هەڵیانکوتایە سەر بارەگایەکی سەربازیی یەکێک لەو گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە گوندی عەلی باجلیە لە باشووری گرێ سپی لە باکووری رەقە نزیک لە سنوری تورکیا، و ژمارەیەک لە ئەندامانی بە تۆمەتی کارکردن بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەستگیرکرد.
سەرچاوە سەربازییەکان بە پەیامنێری نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، “هەواڵگری تورکیا و گروپی پۆلیسی سەربازی، پاشنیوەرۆی ئەمرۆ هەڵیانکوتایە سەر بارەگای گروپی ئەحرار شەرقیە کە گروپێکی چەکداری سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریاییە بە مەبەستی دەستگیرکردنی چەند چەکدارێک.
ئاماژەیان بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، یەکێک لە سەرکردەکانی ئەحرار شەرقیە بە ناوی ئەبو جود ئەلبەکیر بە ناوی “عبدالجبار عەلوش” و چوار چەکداری دیکە بە تۆمەتی گواستنەوەی زانیاری نهێنی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات .
سەرچاوە سەربازییەکان وتیان، هەواڵگری تورکیا دەستگیرکراوەکانی گواستووەتەوە بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی سەربازی لە شاری گرێ سپی لە باکوری رەققە.