هێزەکانی تورکیا کرێکارانی شارەوانی لە گوندەوارەکانی حەسەکە دەکەنە ئامانج
حەسەکە – نۆرس پرێس
رۆژی یەکشەممە هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای نزیک لە تورکیا بە تۆپبارانی قورس کرێکارانیان کردە ئامانج کە لە شارەوانی قەزای زەرکان لە باکووری حەسەکە کاریان دەکرد، لە کاتێکدا سەرقاڵی چاککردنی شەقامەکان بوون لە بەشی باشووری شارۆچکەکە.
هاوسەرۆکی “شارەوانی گەل” لە زەرکان، ساڵح سامۆ، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “هێزەکانی تورکیا و فراکسیۆنە دڵسۆزەکانی تورکیا بە تۆپخانەی قورس چەند کرێکارێکی تایبەتی سەر بە شارەوانییان کردە ئامانج لە کاتێکدا سەرقاڵی چاککردنەوەی شەقامەکان بوون لە بەشی باشووری شارۆچکەکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کام لە کرێکارانی وەرشەکە زیانیان پێنەگەیشتووە و هیچ زیانێکی ماددیش لە مەکینەکاندا تۆمارنەکراوە بەهۆی کشانەوەی سەرجەم ئامێرەکان و کرێکاران راستەوخۆ لە ناوچەکە و کارەکە راگیراوە بۆ ئەوەی زیانی گیانی و ماددیان پێ نەگات.
شارۆچکەی زەرکان و تەل تەمر و گوندەوارەکانیان لە باکوری حەسەکە دووچاری بۆردومانی تورکیا دەبنەوە، بەو پێیەی ئەو ناوچانە بەرکەوتنی راستەوخۆیان لەگەڵ هێزەکانی تورکیا و کوتلە چەکدارەکانی دڵسۆز بۆیان هەیە و ئەو هێرشانەش زۆرجار زیانی ماددی و مرۆیی لێدەکەوێتەوە.