شەڕکردن لە گوندەوارەکانی حەلەب لەسەر کۆنترۆڵکردنی پەڕینەوەیەکی ئابووری کە ملیۆنان دۆلار بەرهەم دەهێنێت

حەلەب – نۆرس پرێس

ئەمرۆ جارێکی دیکە، شەری نێوان هەردوو گروپی چەکدار هێزێکی بەرەی نوسرە و سوپای نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە شارۆچکەی جەرابلۆس لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب روویدا، هەر یەک لەم دوو هێزە هەوڵدەدات، دەروازەی حەمران کۆنترۆڵ بکات و دەست دانە سەر داهاتی دەوازەکە کە دەکەوێتە سەر سنوری نێوان سوریا – تورکیادا.

بەپێی قسەی شارەزایان، داهاتی دەروازەی حەمران دەگاتە نزیکی دوو ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا، چونکە زۆربەی کەلوپەلەکانی کە لە تورکیاوە هەناردەی باکوری سوریا دەکرێن لە رێگەی ئەم دەروازەوەیە.

پەیامنێری نۆرس پرێس لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی سەربازی رایگەیاند، گروپی ئەحرار شام، گوند و شارۆچکەکانی ناوچی باب لە رۆژهەڵاتی شاری حەلەب کۆنترۆلكردوە  و رێگاکانی بەرەو شارەکە بریوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەشکرد، لە پێکدادانەکانی دوێنێ شەممە دا، لە نێوان ئەو دوو گروپەدا، 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی نادیاریش برینداربوون لەنێو هەردوولادا.

لە ئەنجامی پێکدادانەکانی نێوان هەردوولا لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی رابردووداش، 16 چەکدار کوژراون و برینداربوون، کە 9یان سەر بە سوپای نیشتیمانی بوون، و 7 دیکە سەر بە ئەحرار شام بوون.

“هاوکات بەرەی نوسرە داوای 50%ی داهاتی دەروازەکە دەکات، بەڵام وەزارەتی بەرگری لەناو حکومەتی کاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیک لە تورکیا ئەم داواکاریانەی رەتکردەوە.