کوژراو و بریندار لە ریزەکانی میلیشیایەکی سەر بە ئێراندا لە دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، لە بیابانی ئەلمەیادین، لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، مینێک تەقیەوە بە ئۆتۆمبێلێکدا، کە ئەندامانی میلیشیایەکی سەر بە ئێرانی هەڵگرتبوو، لە ئەنجامدا دوو ئەندامیان کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە “لیوای زەینەبیون”ی ئێرانەوە رایگەیاند، لەکاتێکدا کە بەرەو جێگرتنەوەی هێزێکیان دەڕۆیشتن، لە نزیک مەزارگەی “عەین عەلی” لە چواردەووری بیابانی ئەلمەیادین، لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، مینێک بە ئۆتۆمبێلی سەربازیی میلیشیاکەیاندا تەقیوەتەوە، لە کاتێکدا بەڕێوە بوو بۆ شوێنگۆڕکێکیردن بە هێزێکیان لە نزیک مەزارەکە.

هەمان سەرچاوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، تەقینەوەکە بووەتە هۆی کوژرانی دوو ئەندامیان کە هاووڵاتی عێراقین، هەروەها برینداربوونی چواری دیکەش، “برینەکانیان لە مامناوەندەوە تا سەخت بووە”، بەپێی سەرچاوەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆمبەکە لەم دواییانەدا چێنراوە، بەو پێیەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان رۆژانە بەو رێگایەدا دەڕۆن و پێشتر هیچ رووداوێکی تەقینەوە روویان نەداوە.”

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان