قامیشلۆ- نۆرس پرێس
بۆب مێنندێز، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، زیادبوونی بەرچاوی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، جێگەی نیگەرانییە.
مێنێندێز لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوام بن لە پشتڕاستکردنەوەی بێتوانایی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی خۆی لە سوریا.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەم ئەرکەی بە “هەستیار زانی بەرامبەر بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکەدا”.
پێشتر پیێر لۆران، سەرۆکی ئەنجومەنی پیران رایگەیاندبوو کە پێویستە رێگری لە هەر هێرشێک بکرێت بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، بەهۆی ئەو کارەساتە مرۆییانەی کەلێی دەکونەوە، هەروەها لەبەرئەوەی تەنها سوودی بۆ رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هەیە، ئەمەش لە میانی کۆبوونەوەیەکدا هات لەگەڵ بەڕێوبەری خۆسەریدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیان، تووشی دۆخێکی ترس و دڵەڕاوکێ بوون، ئەمە جگە لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەی چڕی دانیشتووان.