“رەسەنایەتی و کەلتوور”.. فێستیڤاڵی هونەری تەبەقە کلتوورە جیاوازەکان کۆدەکاتەوە
تەبەقە – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، چالاکییەکانی سێیەمین فێستیڤاڵی “رەسەنایەتی و میرات” لە شاری تەبەقەی رۆژئاوای کوردستان لەژێر دروشمی “تەبەقە بەرامەی فورات و روحی رەسەنایەتییە” دەستیپێکرد.
فێستیڤاڵەکە نمایشی هەڵپەڕکێ و گۆرانی بە زمانەکانی (عەرەبی، کوردی، ئەرمەنی) لەخۆگرتبوو، کە لەلایەن گروپەکانی عەفرین، حەسەکە، تەبەقە، کۆبانێ و رمێلان پێشکەشکرا.
هاوسەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و هونەر لە تەبەقە، نور ئەلهودا قەتران، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، هەروەها بڕیارە چالاکییەکانی فێستیڤاڵی رەسەنایەتی و کەلتوور بگوازرێتەوە بۆ شارۆچکەی مەنسورە.
چالاکییەکان ئەمڕۆ یەکشەمەش لە قەزای ئەلجەرنیە کۆتایی پێدێت.
قەتران ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی فێستیڤاڵەکە زیندووکردنەوە و پاراستنی کەلتووەرەکانە.