تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دوه‌م له زانكۆی كوبانێ ده‌ستیانپێكرد
کوبانێ- نۆرس پرێس
خوێندكارانی زانكۆی كوبانێ له رۆژئاوای كوردستان، تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دوه‌می ساڵی 2021-2022یان ده‌ستپێكرد.
محه‌مه‌د خان محه‌مه‌د، وته‌بێژی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی زانكۆكه رایگه‌یاند، 550 خوێندكاری كوڕ‌و كچ له ده هۆڵداو به سه‌رپه‌رشتی 50 چاو‌دێر ده‌ستیانكردوه به تاقیكردنه‌وه‌كان.
وتیشی، تاقیكردنه‌وه‌كان تا 21ی ته‌موز به‌رده‌وام ده‌بن و له 8 تا 13 به‌هۆی پشوه‌كانی جه‌ژنی قوربانه‌وه ده‌وه‌ستن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه راستاندنی تاقیكردنه‌وه‌كان راسته‌وخۆ له پاش رۆژێك له كۆتاییهیاتنیان ده‌ستپێده‌كات.
زانكۆی كوبانێ كۆلیژنه‌كانی (ئه‌ده‌بی كوردی و عه‌ره‌بی) و زانسه‌كان (فیزیا، كیمیا، ماتماتیك، زانسته‌كان) له خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ پێنج په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی (جوگرافیا، بایه‌لۆژی، ئینگلیزی، مامۆستای ریز) و سێ په‌یمانگای زانستی، كه بریتین له (ته‌كنیكی، شیكاری پزیشكی، ئیداری و یاسایی).
له28ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 له پاش چوار ساڵ له كردنه‌وه‌ی، زانكۆی كوبانێ یه‌كه‌مین وه‌جبه‌ی خوێندكارانی ده‌چواند كه 32 خوێندكار بون له چوار به‌شی “ئه‌ده‌بی كوردی و فیزیا‌و كیمیا‌و په‌یمانگای شیكاری”.