دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە سوریا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژی شەممە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە پلەکانی گەرما بەرە بەرە بەرزتر دەبنەوە لە ئاستی مامناوەند بە رێژەی نزیکەی 2 بۆ 5 پلەی سەدی.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی لە بولیتنەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “رۆژی شەممە کەشوهەوا تارادەیەک گەرم دەبێت و بەشێوەیەکی گشتی روون دەبێتەوە، لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەوری پەرشوبڵاو لە ناوچەی کەناراوەکان و تەم و مژ لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و بیابان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەش و هەوا لە شەودا مامناوەند دەبێت لەگەڵ شێداری بەرز لە ناوچەکانی رۆژئاوا، ئەگەری دروستبوونی تەم لە ناوچەکانی ناوەراست و باشوور و بەشێک لە ناوچەی کەنار دەریاکان لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا رووندەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بایەکان گۆراو دەبن، لە رۆژئاواوە بۆ باکووری رۆژئاوا، خێرایی رووناکی دەگۆرێت بۆ مامناوەند، لەگەڵ لێدانی ناوبەناو لە بەشێک لە ناوچەکانی باکوور و دوورگە و رۆژهەڵات و ناوەراست و دەریاکەش بەرزی شەپۆلی سوکی دەبێت.