داعش ئەنجامی ئەو هێرشانە ئاشکرا دەکات کە هەفتەی ڕابردوو ئەنجامیداوە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، داعش ئەنجامی هێرشەکانی ئاشکرا کرد، کە بە گوتەی خۆی هەفتەی رابردوو ئەنجامیانداوە، لە سوریا و عێراق و ناوچەکانی ئەفریقا و ئاسیا.
رۆژنامەی ئەلنەبای ئەلکترۆنی رێکخراوەکە بڵاویکردەوە کە ئەندامەکانی “هەفتەی رابردوو یەک هێرشیان لە سوریا ئەنجامداوە، لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، کە لە ئەنجامدا چوار کەس کوژراون و برینداربوون”.
رۆژنامەکەی رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەندامەکانیان بە حەوت ئۆپەراسیۆن سوپای عێراقیان کردۆتە ئامانج کە چواریان لە ئەنبار و دوو ئۆپەراسیۆن لە دیالە و ئۆپەراسیۆنێکیش لە باکووری بەغدا بووە، “هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنانە یازدە کەس کوژراون و برینداربوون، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش بووە لەناو دەبرێت، سەربازگەیەکی سەربازیش دەسوتێت”.
لە رۆژئاوای ئەفریقا، رێکخراوە توندرەوەکە هەشت کەسی کوشت و بریندار کرد، هەروەها ئەفریقای ناوەراستیش دوو هێرشی راگەیاند کە لە ئەنجامدا 27 کەس کوژراون یان بریندار بوون، هەروەها زرێپۆشێکیش تێکشکێنرا، بەپێی رۆژنامەکە.
هەروەها باسی لە ئۆپەراسیۆنێک کرد لە پاکستان و مۆزەمبیق و رۆژهەڵاتی ئاسیا کە لە ئەنجامدا چوار کەس لە هەردوو وڵاتی پاکستان و رۆژهەڵاتی ئاسیا کوژران و برینداربوون و یازدە کەسیش لە مۆزەمبیق.