“هەسەدە” ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە شەڕکەرەکانی لە گوندەوارەکانی تەل تەمر لە ماوەی ئەم مانگەدا ڕادەگەیەنێت

تەل تەمر – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەیان راگەیاند کە لە ماوەی ئەم مانگەدا لە گوندەوارەکانی تەل تەمر ئەنجامیداوە.

لە راگەیەندراوێکدا لە ماڵپەری فەرمیی خۆیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی ئەم مانگەدا چەندین ئۆپەراسیۆنیان لە گوندەواری تەل تەمر ئەنجامداوە، کە لە ئەنجامدا 3 سەربازی تورکیا کوژراون و سەربازێکی دیکەش برینداربوون، ئەمە جگە لە کوژرانی 7 ئەندامی سوپای تورکیا بریندارکردنی سێ کەسی تر.

روونیشیکردەوە کە لە 4ی ئەیلولدا هێزەکانی لە گوندی “ئەلعەزیزیە” لە باکووری رۆژئاوای تەل تەمر لە دژی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی نزیک لە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی ئەو کوتلەیان کوژران.

بەپێی بەیاننامەکە، لە 7ی ئەیلولدا هێزەکانی سوپای تورکیا بنکەی مانخی هێزەکانی تورکیایان لە باکووری تەل تەمر کردە ئامانج و زرێپۆشێکی تورکیای تێکشکاند و سێ سەربازی تورکیا کوژران و سەربازێکی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “هەسەدە” لە 10ی ئەم مانگەدا دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە گوندی “ئەلرەحانیە” لە باکووری تەل تەمر و گوندی “ئەلقاسمیە” ئەنجامداوە کوژرانی دوو ئەندامی کوتلە چەکدارەکان و برینداربوونی کەسێکی دیکە، لە کاتێکدا ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی دووەم نادیارە.