لە ئەنجامی پێکدادانەکان هێزەکانی تورکیا دوو دەروازە لە ئیدلب و عەفرین دادەخەن           

عەفرین – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی هێزەکانی تورکیا دەروازەکانی نێوان ئەو ناوچانەی کە لەلایەن دەستەی تەحریر شام (پێشتر بەرەی نوسرە) کۆنترۆڵکرابوون و ئەو ناوچانەی کە لەلایەن “سوپای نیشتمانی” سەر بە تورکیا کۆنترۆڵکرابوون، داخست.

پێشتر  16 ئەندام کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، لەئەنجامی پێکدادانەکان کە لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو تا پاشنیوەرۆی هەینی درێژەی کێشا، لەنێوان گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیک لەتورکیا و هێزەکانی دەستەی تەحریر شام (پێشتر بەرەی نوسرە)، لەناو هەوڵی دانوستانی نێوان هەردوولا لەسەر مافی کۆنترۆڵکردن.لە دەروازەی ئەلحەمران لە جەرابلوس لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حەلەب.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “هێزەکانی تورکیا دەروازەکانی ئەلغەزاویە و دێربەلوتیان داخست کە ناوچەکانی تەحریر شام و سوپای نیشتمانیی نزیک لە تورکیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە، داخستنی دەروازەکان بە مەبەستی رێگریکردن بووە لە هاتنی هێزی سەربازیی “تەحریر شام” بۆ ناوچەی “قەڵغانی فورات”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، داخستنی دەروازەکە لەناکاو لە لایەنی تورکیاوە هاتووە بەبێ ئەوەی ئیدارەی دەروازەکان وەک هەمیشە ئاگاداربکرێتەوە، بە دانانی تانک و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی لەسەر رێگا سەرەکییەکانی دەروازەکان بە ئامانجی داخستنیان، کە بووە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی بارهەڵگری بازرگانی و ئۆتۆمبێلی دانیشتووان بەو پێیەی رێگای سەرەکی نێوان ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی دوو لایەنی شەرکەرن.