هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی محەمەد شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسیی له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌بوو كێشه‌ی یاسایی دارایی بوون و چاره‌سه‌ر كراون.
سوودانی دووپاتی كرده‌وه کە هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسیی له نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئارادا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌بووه كێشه‌ی یاسایی دارایی بووه و توانراوه به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كیی پڕۆسه‌ی سیاسییه له عێراق و به‌شێكه له پڕۆژه ئابوورییه‌كان كه سوودی بۆ هه‌موو عێراق هه‌یه.
سوودانی باسی له‌وه‌ش كردووه، ده‌ستوور میكانیزمه‌كانی ده‌سته‌به‌ری رێكاره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی داناوه، كه ئه‌مه له‌باره و هه‌ر ده‌خوازێت ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه، ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌و میكانیزم و رێڕه‌وه ده‌ستوورییانه بێت.