تورکیا سەدان پەنابەری سوریا دیپۆرت دەکاتەوە

گرێ سپی – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا 700 پەنابەری سووریایان لە رێگەی دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەواوە لە باکووری سوریا بە زۆر دیپۆرتکردەوە.

دوێنێ سەرچاوە کارگێڕییەکان لە دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەواوە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، “دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 700 پەنابەری سوریی بە ژن و منداڵەوە لە ڕێگەی دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەواوە دیپۆرتکردۆتەوە و رادەستی میلیشیا چەکدارەکانی دڵسۆزیان کردوونەتەوە لەو دوو دەروازەیە”.

روونیشیانکردوەتەوە، 220 پەنابەر لە لایەنی تورکیاوە رادەستی میلیشیا چەکدارەکان کراون لە دەروازەی گرێ سپی لە باکووری رەققە و بۆ لێپرسینەوە بۆ پەناگەکان گواستراونەتەوە.

هاوکات بەپێی سەرچاوەکان، حدەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) نزیکەی 480 پەنابەر، کە لە نێوانیاندا ژن و منداڵ هەبوون، لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەواوە رادەستکردووەتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەکە دوای ئەوە هات، کە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەموو بەڵگەنامە تایبەتەکانی دیپۆرتکراوەکانیان بردووە و پەنجەمۆریشیان گکردوون بۆ دڵنیابوون لەوەی ناگەڕێنەوە بۆ تورکیا.

بە گێرەی سەرچاوەکانی نۆرس پرێس لە ناو ئەو دەروازانەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە ژمارەی دیپۆرتکراوی زۆرەملێی سوریا گەیشتووەتە زیاتر لە نۆ هەزار و 700 کەس.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی