نوێترین ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان

ژوری وەرزشی – نۆرس پرێس

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” فیفا ” نوێترین ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پلەی پێشەنگ مایەوە.

فیفا نوێترین ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە، ئەرجەنتین هەر لە پێشەنگ ماوەتەوە، بەڵام بەرازیل دابەزیووەتە پلەی سێیەم و فەڕەنسا سەرکەوتووە بۆ پلەی دووەم.

هەروەها هەڵبژاردەی تۆپی پێ عێراق هیچ گۆرانکاری لەسەر پێگەکەی نەکراوە و لە پلەی 70 جیهان و هەروەها پلەی 7 کیشوەری ئاسیا دێت.

هاوشێوەی مانگی رابردوویش، هەڵبژاردەی ژاپۆن پێشەنگی باشترین هەڵبژاردەکانی کیشوەری ئاسیای گرتووە.