کوژرانی کۆچبەرێکی سوری بە گولـلەی سوپای لوبنان لە سەر سنوور

حومس – نۆرس پرێس

درەنگانی ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، گەنجێکی سووری لەلایەن سوپای لوبنانەوە کوژرا، کاتێک لە گەڵ چەند کەسێکی دیکەداهەوڵیان دەدا سنووری سوریا و لوبنان ببڕن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەک لە شاری حومسەوە رایگەیاند، عەلی ئەلجەمال (تەمەن 33 ساڵ) شەوی چوارشەممەی رابردوو بەهۆی تەقەی سوپای لوبنان کوژراوە، نزیکەی کاتژمێر 11ی شەو، کاتێک هەوڵیداوە بچێتە ناو خاکی لوبنان لە ناوچەی شێخ خالدەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای لوبنان تەقەیان لە کۆمەڵێک گەنج کردووە کە لە ناوچەی رووبارەکە پەڕیونەتەوە و بەو هۆیەوە وشترێک کوژراون و ئەو گروپەی کە لەگەڵیدا بوون، وشترەکەیان ڕاکێشاوەتەوە ناو خاکی سوریا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، سوپای لوبنان لەم دواییانەدا رێوشوێنەکانی بۆ رێگریکردن لە دزەکردنی پەنابەرانی نایاسایی لە سنووری سوریا توندتر کردووەتەوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، گەنجێکی سوری لە گوندەواری حومس لە ناوەڕاستی سوریا، لەکاتی هەوڵدان بۆ چوونە ناو خاکی لوبنانەوە، دوو مینی چێندراوی پێدا تەقینەوە و راستەوخۆ گیانیلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئامادەکردنی: ئەردۆ جاوید – داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی