داوادەکرێت لیژنە نێودەوڵەتیەکان پشکنین بۆ دەسدرێژییەکان تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان بکەن
هەولێر- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، پێنجشەممە، پارتە سیاسییەکانی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان داوایان کرد لیژنە نێودەوڵەتییەکان بچنە ناوچەکە بۆ پشکنین و بەدوادەچوونی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا.
عەبدولڕەحمان ئەلعیسا، جێگری سکرتێری گشتیی پارتی کۆماری کوردستانی رایگەیاند، بەردەوامی پەرەسەندنی تورکیا و بۆردومانە بەردەوامەکان مەترسی لەسەر ژیانی سەدان هەزار کەس لە رۆژئاوای کوردستان دروست دەکات.
ئاماژهی بهوهشكرد، بۆردومانی بهردهوام و دەستدرێژییەکانی توركیا “جیهان دهخاته پێش بهرپرسایهتییهكی ئهخلاقی بهرامبهر گهلانی ناوچهكه، كۆمهڵگای نێودهوڵهتیش دهبێت واز له چاوپۆشی له ههڵسوكهوتی تاوانكاریی توركیا بهێنێت”.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نۆرس پرێس، “ئەلعیسا” جەختی لەوە کردەوە، ئەرکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە تاوتوێی هێرشەکانی تورکیا بکات بۆ سەر سوریا، وەک ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها ئەرکی ئەنجومەنەکەشە بڕیارنامەیەک دەربکات کە تورکیا پابەند دەکات بە ڕاگرتنی هێرشەکانی.
ئەلعیسا باوەڕی خۆی دەربڕی کە بوونی هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدرێژایی هێڵەکانی پەیوەندی نێوان ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەر و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا دەتوانێت کۆتایی بە دەستدرێژییەکانی تورکیا بهێنێت.
ئەو سیاسەتمەدارە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا “وڵاتانی گەرەنتیدەر و ئەو کاروانە سەربازییە هاوبەشانەی کە لە ناوچەکەدا بەڕێوەدەچن، سەرکەوتوو نەبوون لە ڕاگرتنی تورکیا لە بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل.
هەر لەمبارەیەوە، كامێل وەرد، ئەندامی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی پارتی پارێزگاران رایگەیاند “پێویستی هاتنی شاندێکی نێودەوڵەتی بووەتە بابەتێكی بەپەلە بۆ بینینی بارودۆخی سەر زەوی و بەبەڵگەنامەكردنی پێشێلكارییەكانی توركیا بەرامبەر بە دانیشتووان و خاکی سوریا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامی پەرەسەندنی تورکیا و بەئامانجکردنی خاکی سوریا “هەڕەشە لەسەر سەقامگیری دەکات، دڵەڕاوکێی بەردەوام لەنێو دانیشتووان دروستدەکات و کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ئابووری و ژیان دەبێت”.
ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە بەڕێوبەری خۆسەری هەوڵی دیپلۆماسی زیاتر بدات “بۆ ئاشکراکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ ڕای گشتی و جیهان و ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی کە تورکیا بە ئارەزوومەندانە دەستی پێدەکات و بانگەشەی بۆ دەکات بۆ جێبەجێکردنی دەستدرێژییەکەی بەبێ ئەوەی گرنگی بە چارەنووسی خەڵکی مەدەنی بدات”.
خوازیاریش بوو گوتاری سوریا یەکبخرێت لەدژی هەڵسوکەوتی تورکیا، ئەوەش لەڕێگەی دیالۆگی نێوان هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەری لە سوریا، بە ئاماژەدان بە بڕیارنامەی نێودەوڵەتی کە لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە دەرچووە سەبارەت بە گواستنەوەی سیاسی 2254.