هەولێر – نۆرس پرێس
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، 8 هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری قوروە لە رۆژهەڵاتی کوردستانی دەستگیرکران.
دەستگیرکراوان پێکهاتبوون لە ڕەسووڵ سوڵتانیان، ئارمان سوڵتانیان، عەبدوڵڵا عەبدولمەلکی، مەهدی فەیزی، ئارمان کووهی، ئومێد خۆسرەوی و دوو مێرمنداڵی تەمەن 15 ساڵ بە ناوەکانی تەها وەرمەقانی و مەتین قەنبەری و هاووڵاتییەکی تورکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی محەممەد شێخجەعفەری بوون.
هاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، دەستبەسەر کراون ئەو کەسانە دەست بەسەرکراون.