کوژرانی کۆچبەرێکی سوری بە گولـلەی جەندرمەی تورکیا لە کاتی هەوڵدانیدا بۆ بەزاندنی سنوور
گوندەواری حەڵەب – نۆرس پرێس
دوێنێ شەوی سێشەممە / چوارشەممە، گەنجێکی سوری، بە فیشەکی جەندرمەکانی تورکیا لە ناوچەی شمارین لە گوندەواری ئەعزاز لە باکووری حەڵەب کوژرا، لەکاتێکدا هەوڵی دەدا سنوور ببەزێنێت.
یەکێک لە خزمە نزیکەکانی مستەفا حاج خەلیل (22 ساڵ) رایگەیاند، لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ ناو خاکی تورکیا لەلایەن پاسەوانانی سنووری تورکیاوە “جەندرمە” تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەنجە خەڵکی شارۆچکەی رەتیانە لە گوندەواری باکووری حەڵب و بە مەبەستی گەڕان بەدوای کاردا هەوڵیداوە بچێتە ناو خاکی تورکیاوە.
بەهەمانشێوە رۆژی 7ی ئەم مانگە، لەکاتی هەوڵدان بۆ بەزاندنی سنووری سوریا و تورکیا لە باکووری رۆژئاوای ئیدلب، کەسێک بە گولـلەی جەندرمەکانی تورکیا کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
زۆربەی ئەوانەی هەوڵدەدەن بچنە ناو خاکی تورکیاوە پەنا دەبەنە بەر ڕێگای قاچاخی مەترسیدار لە نەبوونی رێگەی دیکەدا بۆ یەکخستنەوەی خێزانەکانیان یان دەستەبەرکردنی کار بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان، بەتایبەتی لەبەر خراپی بارودۆخی ژیان و بارودۆخی ئابووری لە سوریا.