پەرلەمانتارێکی سوریا: ده‌ستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا بێ وەڵام نامێنێتەوە
دیمەشق- نۆرس پرێس
دوێنێ، چوارشه‌ممه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له شاری حه‌له‌ب له حكومه‌تی سووریا به نۆرس پرێسی وت “ده‌ستدرێژییه دووباره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه”.
دوێنێ سێشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سووریا زیاتر كرد و له ئه‌نجامدا 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سووریا زیادی کرد: حکومه‌تی سووریا به هه‌موو رێگایه‌کی ره‌وا به‌رگری له سه‌روه‌ریی و یه‌کپارچه‌یی خاکی خۆی ده‌کات.
شەوی سێشەممە، سەرچاوەیەکی سەربازیی حکومەت رایگەیاند، سێ سەرباز “شەهید” و شەشی دیکەش برینداربوون، لە هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کە بنکەکانی سوپای سووریایان کردۆتە ئامانج لە گوندەواری حەلەب، بەپێی ئەوەی کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی “سانا”ی حکوومەتی سووریاوە بڵاوکراوەتەوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “دیمه‌شق له دۆخی بێده‌نگیدا نییه و دەستەوەستان نامێنێته‌وه به‌رامبه‌ر هەر ده‌ستدرێژییه‌كی توركیا بۆ سه‌ر زه‌وی و گه‌له‌كه‌ی”.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌که جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که “سوپای سووریا له هه‌موو به‌ره‌کاندا راسته‌وخۆ و ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر تورکیا له ده‌ستدرێژییه‌کانی به‌رده‌وام بێت” به گوێره‌ی “سانا”
ئەندامێکی ئەنجومەنی گەلی حکوومەت بڵاوەپێکردنی سوپای سووریای لە ناوچە سنوورییەکان و خاڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی تورکیا بە “لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی سەرەتایی بۆ هەڕەشەکانی تورکیا و هەڵسوکەوتە شەڕانگێزەکانی بەرامبەر باکووری سووریا” زانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم هێزانە چوونەتە ناو رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆوە لەگەڵ سوپای تورکیا و ناوچەکانیان لە گوندەواری باکووری حەلەب بۆردومان کردووە”.
ئه‌و هێزه‌كانی توركیای به ئه‌نجامدانی “تاوانی ترسناك” له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ژێر ناونیشانی “به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر” تۆمه‌تبار كرد.
دوێنێ سێشەممە، مێردمنداڵێکی تەمەن چواردە ساڵان گیانی لەدەستدا و لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا کە شاری کۆبانی کردبووە ئامانج، منداڵێکی دیکەی تەمەن دوو ساڵانیش بریندار بوو.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاندووه كه سووریا “له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌نکه‌ره‌دا له هاوپه‌یمانه‌كانی دانابڕێت، له رووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه، ئه‌مه جگه له هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تهماحهكانی توركیا، به ئاماژەدان به مۆسكۆ.”
جەختیشی كردەوە كە “مۆسكۆ رێگە بە هیچ هێرشێكی نوێی توركیا نادات بۆ ناو سووریا سەرەڕای ئەو دانوستانانەی لە نێوانیاندا روویاندا”.
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه كه داوای كرد ناوی ئاشكرا نه‌كرێت، وتی: مۆسكۆ ئاگاداره كه هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی توركیا ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ئۆكرانیا.