ئۆکرانیا رووسیا تۆمەتبار دەکات بە بەکارهێنانی خۆراک و وزە لەبەرانبەر ئەو خاکەی ئۆکرانیا دەستیبەرداگرتووە

هەولێر – نۆرس پرێس

سەرۆکی ئۆکرانیا رووسیای تۆمەتبارکرد، بە بەکارهێنانی خۆراک و وزە وەک چەکێک لەبەرانبەر بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەو خاکەی لە ئۆکرانیا دەستیبەسەردا گرتووە.

19ی ئەیلول ڤلۆدیمێر زیلیسنکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەپاش دەستپێکی لەشکرکێشی رووسیا، بۆسەر خاکەکەی لە کۆبونەوەی ساڵانەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، وتارێکی پێشکەشکرد.

لە وتارەکەیدا لە دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنەکەدا، روسیای تۆمەتبارکرد بە جینۆساید، لەرێگەی رفاندنی منداڵە ئۆکرانییەکان و راهێنانیان لەسەر رق لێبوونەوە لە نیشتمانەکەیان کە ئۆکرانیایە.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا داوای کرد هێز و جوڵەکانی وڵاتان لە دژی رووسیا توندتربکرێت و یەک بخرێتەوە بۆ بەزاندنی روسیا، تاوەکو جیهان بتوانێت گرنگی بخاتەسەر ئاڵنگارییە نێودەوڵەتییەکان.

زیلینسکی جەختیشیکردەوە رووسیا مافی ئەوەی نییە خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.

زیلینسکی ئاماژەی بەئەوەشدا؛ ئەو سەقاڵی ئامادەکارییە بۆ لوتکەی ئاشتی و سەرجەم ئەو کەسانە بانگهێشت دەکات کە لێخۆشبوونیان نییە بەرانبەر ئەوانەی دەستدرێژی دەکەن.