واشنتۆن سەرکۆنەی بۆردوومانەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کرد کە شەهید و برینداری لە نێو ریزەکانی دژەتیرۆردا کەوتنەوە، ئەو هێزانەی شەڕ لە دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجام دەدەن.
باڵیۆزی ئەمریکا، ئیلێنا رۆمانۆڤسکی لە پلاتفۆرمی X رایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە لە فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی روویدا.
هەروەک دوێنێ حکومەتی عێراق بە توندی ئەو هێرشەی شەرمەزار کرد و کۆماریش رێنمایی کرد کە باڵیۆزی تورکیا بانگهێشت بکرێت و یاداشتێکی ناڕەزایی فەرمی رادەست بکرێت.
هێرشەکە کە هێزەکانی دژە تیرۆری کردۆتە ئامانج و لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە ئەنجامدراوە، بەپێی بەیاننامە فەرمییەکانی عێراق، بەڵام دەستبەجێ و راستەوخۆ لەلایەن تورکیاوە ئەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ئەم هێرشە ئیدانەکردنی ناوخۆیی و ناوچەیی لێکەوتەوە و عێراق بە دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر سەروەری وڵاتەکەی زانی.
باڵیۆزی ئەمەریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ رێزگرتن لە سەروەری عێراق و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەربڕی و گوتی “هەردووکیان پێویستن بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق”.