بەشی دووەمی دەستگیرکراوەکانی دێرەزوور ئازادکران

دێرەزوور – نۆرس پرێس

رۆژی سێشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوایی کوردستان، ژمارەیەکی دیکە لە دەستگیرکراوەکانی رووداوەکانی پارێزگای دێرەزوور کە دەستیان هەبووە لە تێکدانی دۆخی پارێزگاکە ئازادکرد.

لە 8ی ئەیلوول، هێزەکانی سوریایی دیموکرات هەسەدە، کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازی لە ناوچە و گوندەواری پارێزگەی دێرەزوور کە دوو هەفتەی خایەند راگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکەش هەسەدە لە رێگەی لێبوردنەوە، ژمارەیەک لە دەستگیرکراوەکانی ئۆپەراسیۆنەکەی ئازاد کرد.

ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندە، “بەشی دووەمی ئەو کەسانەی کە لە چوارچێوەی پرۆسەی (چەسپاندنی ئاسایش) لە دێرەزوور رۆژی سێشەممە 19ی ئەیلول ئازادکران”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئازادکردنی ئەو دەستگیرکراوانە جێبەجێکردنی ئەو لێبوردنە گشتییەیە کە پێشتر دەرچووە، و لەسەر داوای دانیشتوانی ناوچەکە رادەستی کەسوکارەکانیان کران.

لە 27 ئاب، هەسەدە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراونی دژی شانەی داعش و چەند داوەکارێکی دیکە لە پارێزگەی دێرەزوور دەستپیکرد، لە 8  مانگی ئەیلۆ ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی هات.