هەولێر – نۆرس پرێس
ڤۆلۆدیمێر زلینسکى، بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە ئەمریکا و لەگەڵ جۆ بایدن کۆدەبێتەوە، میدیاکانى ئۆکرانیاش دەڵێن: زلینسکى پێشنیازێک، لە بارەى پێشێلکارییەکانى رووسیا دەخاتەبەردەم ئەندامانى کۆمەڵەى گشتى نەتەوەیەوکگرتووەکان.
سەرۆکى ئۆکرانیا رایگەیاند، بەسەردانێک گەیشتووەتە فرۆکەخانەى نیۆیۆرک و دەستبەجێ سەردانى سەربازانى ئۆکرانیای لەو وڵاتەکردووە.
هاوکات کەناڵى تاچى ئۆکرانى بڵاویکردەوە، زلینسکى لە گەشتەکەیدا لەگەڵ جۆ بایدنى سەرۆکى ئەمریکا کۆدەبێتەوە و دۆخى ئەمنى تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە دەبێت.
سەرچاوەکە ئەوەشى ئاشکراکردووە، زلینسکى بەشداریى لە کۆبوونەوەى کۆمەڵەى گشتى نەتەوەیەوکگرتووەکان دەکات و پێشنیازێک، لە بارەى پێشێلکارییەکانى روسیا دەخاتەبەردەم ئەندامانى کۆمەڵەکە و داواى پشتگیریی و پشتیوانى دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانى روسیا و کۆنترۆڵکردنەوەى خاکى وڵاتەکەى.
لە درێژەى گەشتەکەیدا، زلینسکى لەگەڵ بازرگانان و رۆژنامەنووسانى ئەمریکا کۆدەبێتەوە و ستایشى پشتیوانییەکانى ئەو وڵاتەش دەکات، لە شەرى دژى روسیا و بەرگریکردن لە خاکى ئۆکرانیا.
لەسەرەتاى لەشگرکێشى روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا تا ئێستا ئەمریکا بەبەهاى 41 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی پێشکەشی ئۆکراینا کردووە.
رۆژى 19ى تەمووزى ئەماڵیش پنتاگۆن پاکێجێکی 1.3 ملیار دۆلاری بۆ دابین کردنی پێداویستییە سەربازییەکانی ئۆکراینا راگەیاند.